كۆفی ئه‌نان سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ ڕایگه‌یاند كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گیری خواردووه. ئه‌نان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا كه‌وتۆته به‌ر فشاری ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و هه‌روه‌ها خواستی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ڕه‌وشی عێراق سه‌قامگیر بكات پێش ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه جێ بهێڵێت.
كۆفی ئه‌نان داواشی له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی كرد كه به ووریاییه‌وه بیر له كاتی كشانه‌وه‌ی له‌شكری له عێراق بكه‌نه‌وه تاوه‌كو به هاتنه ده‌ره‌وه‌یان ڕه‌وشی ئاسایش خراپتر نه‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌نان گوتیشی هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و سوریا ده‌توانن ڕۆڵێكی باشیان له یارمه‌تیدانی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردن كه یارمه‌تی ئارامكردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه بده‌ن.