به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ناوه‌كی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ڕێـكه‌وتنێـك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به ته‌واوه‌تی یارمه‌تی ئێران بده‌ن له دامه‌زراندنی
ڕیاكته‌رێـكی ناوه‌كی له نزیك تاران یان نا.
ده‌سـته‌ی 35 وڵاتی به‌ڕیوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA)) له ڤیـه‌نـنای پایته‌ختی نه‌مسـا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وتووێـژ ده‌كه‌ن.
ئێران ده‌ڵێت كارگه‌ی ڕیاكته‌ری ئه‌راك بۆ به‌كارهێنانی پـزیشـكی ڕادیۆئه‌كتڤ به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌ڵام پلۆتۆنیۆم، كه ده‌كرێت له دروسـتكردنی بۆمبی ناوه‌كیدا به‌كاربێت، ئه‌نجامێـكی لابه‌لا ده‌بێت.
وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر یارمه‌تی دان له دامه‌زراندنی ڕیاكته‌ری ئه‌راك ئاڵۆز بووه، وڵاتانی ڕۆژئاوا له دژین و هه‌ندێ له وڵاتانی ئاسـیا و ئه‌فریكاش له‌گه‌ڵین.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم (گره‌گری شۆڵت) ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی ئه‌م داوایه‌ی ئێرانه.
نێردراوی ئێرانیش عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانی ڕۆژئاوای تاوانبار كرد به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژی به كێشه سـیاسـیـیه‌كانه‌وه ده‌به‌سـتنه‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆر له وڵاتانی ڕۆژئاواش ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات، هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێـده‌كات.
له تارانیش، ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی له ماوه‌ی سـاڵـێـكدا وڵاته‌كه‌ی به‌شی خۆی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئێران ده‌ڵێت ڕیاكته‌ری ئه‌راك له سـاڵی 2009 دا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ. وه ده‌شـڵێت ئینجا IAEA)) یارمه‌تی بدا یان نا تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێـكردنی ئه‌و پـرۆژه‌یه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به سه‌دان داواكاری بۆ كۆمه‌كـكردنی ته‌كنه‌لۆژی له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه به‌كارده‌هێنن ده‌خرێته به‌رده‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری IAEA)) تا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
به‌ڵام پـێشـتر ئه‌مسـاڵ IAEA)) گوتی ده‌بێت ئێران ده‌ست له پـرۆژه‌ی ئه‌راك هه‌ڵـبگرێت.