ئه‌مریكا و ڕوسیا ڕێـكـكه‌وتنی گرنگی بازرگانیـیان مۆر كرد كه ڕێـگه له به‌رده‌م
مۆسـكۆدا خۆشـده‌كات بـبێـته ئه‌ندام له ڕێـكخراوی بازرگانی جیهانیدا.
ئه‌و ڕێـككه‌وتنه ڕۆژی شه‌ممه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی یانه‌ی هاوكاری و ئابوری ئاسـیای پاسفیك (APEC) له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام مۆر كرا، كه سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پوتین و ڕێبه‌رانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌شــداریـیان تیایدا كردبوو.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و ڕێكـكه‌وتنه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی تیادایه.
شـایانی ئاماژه‌پـێـكردنه مۆسـكۆ له سـاڵی 1994 وه هه‌وڵی به ئه‌ندامبوونی ده‌دات له ڕێـكخراوی بازرگانی جیهانیدا.