ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 13 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر، ئنسـتـتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (Middle East Institute) له واشـنتۆن دهسـتیـكرد به‌كاره‌كانی كۆنفرانسی شه‌ستهه‌مین سـاڵه‌ی خۆی كه دوو ڕۆژی خایاند، تیایدا چه‌ندین بابه‌تی گرنـگی هه‌نووكه‌یی باسی لـێوه كرا، وه‌ك پـرسهكانی عێراق، ئێران، ئیسـلام، سـودان، ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس له‌و مێزگرده‌ی تایبه‌ت به عێراق ئاماده بووه كه له‌ژێر ناونیشـانی ده‌رچوون له عێراق (Exiting Iraq) بوو، وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وتـووێژێـكی له‌گه‌ڵ سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.