وه‌زیری ناوخۆی عێراقی جواد بۆلانی، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی عێراقی گوتی فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی حارث ئه‌لضاری ده‌رچووه به‌هۆی پـشـتیوانیـكردنی له
تیرۆریزم.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ئێستا حارث ئه‌لضاری له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی هیچ ورده‌كاری زیاتری نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی ئاڕاسته‌ی ئه‌لضاریـیان كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له ژێر كۆنتڕۆڵی شـیعه‌كاندایه، وه چه‌ندین جار سـوونه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه كه ئه‌و وه‌زاره‌ته كارێـكی ئه‌وتۆ بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی تیمه‌كانی مه‌رگی سه‌ر به شـیعه‌كان ناكات.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، وه‌زیری فێركردنی باڵای عێراقی ( عه‌بد ذیاب ئه‌لعجێـلی) ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕۆژی سـێشـه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵـكیان له فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له شـاری به‌غدا ڕفاندووه، هه‌ستاون به ئه‌شـكه‌نجه‌دان و كوشـتنی هه‌ندێـكیان.
له لایه‌كی تره‌وه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند به‌هۆی هێرشـه‌كانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون.