وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و له بنه‌ماوه ئاماده‌یه ده‌ست به وتـووێـژكردن
له‌گه‌ڵ تاران‌دا بكات سه‌باره‌ت به چالاكیـیه‌كانی ئێران له عێراق.
كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤید سـاته‌رفێـڵـد، ڕۆژی چوارشه‌ممه به لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سـێناتی گوت كاتێـكی دیاری كرا‌و نیـیه بۆ وتـووێـژی له‌و جـۆره.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك بوش ئێران و سـوریا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كار بۆ لاوازكردنی دیموكراتیـیه‌ت له عێراقدا ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ده‌سه‌ڵاتـدارانی عێراقی ده‌ڵـێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژراون یان ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه.
له به‌غدای پایته‌خت، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها 50 ته‌رمیش له‌و شـاره‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سـێشـه‌ممه 6 سه‌ربازی كوژراون – چواریان له شـه‌ڕه‌كانی پارێزگای ئه‌نباردا به سه‌ختی برینداربووبوون و دواتر گیانیان له ده‌ست داوه، وه دوانیشـیان له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێی شـاری به‌غدا كوژراون.