توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه‌وا ئه‌و ژنانه‌ی گۆشتی سوور به ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تیایاندا زۆرتره.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه 90 هه‌زار ژن به‌شداری تیادا كردووه، ده‌ركه‌تووه كه‌وا زۆرخواردنی گۆشتی سوور له لایه‌ن ژنانه كاتێك ته‌مه‌نیان له بیسته‌كاندایه، له سی‌یه‌كاندایه و یاخود له چله‌كاندایه ئه‌وا مه‌ترسی تووشبونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاترێك ده‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له لایه‌ن زانایانی كۆلیجی پزیشكی هارڤه‌رد و نه‌خۆشخانه‌ی ژنان له بۆستن ی ویلایه‌تی مه‌ساچوستس ئه‌نجامدراوه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له په‌یوه‌ندی نێوان گۆشتی سوور و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بكۆڵێته‌وه.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه گۆشت وه‌ك خواردنێكی سه‌ره‌كی یه‌كێك له ژه‌مه‌كانیان و نیوه‌ی خواردنی ژه‌مێكی تری هه‌مان ڕۆژ ده‌خۆن ، مه‌ترسی تووشبونیان زیاتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كانی ئێسترۆجین و پرۆجێسترۆن ڕێژه‌یان له له‌شدا زیاد ده‌كات. هه‌ر ئه‌م هۆرمۆنانه‌شن كه به ڕاده‌ی له سه‌دا 70 به‌رپرسی دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكن له له‌شدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زانایان هێشتا ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه و هۆكاره‌كانی بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییهی له نێوان گۆشتی سوور و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا باس ده‌كرێت، بسه‌لمێنرێت. به‌ڵام ده‌شڵێن توێژینه‌وه‌كه به ڕاده‌یه‌ك باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كات كه جێی خۆیه‌تی خواردنی گۆشتی سوور كه‌م بكرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن پێشتر سه‌لمێندراوه كه گۆشتی سوور مه‌ترسی له‌سه‌ر تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن‌وه هه‌یه.