سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر بانگه‌شه‌ی
گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا ده‌كات تاوه‌كو كۆتایی به خوێن ڕشتن له عێراق‌دا بهێنرێت.
به‌ڕێز بلێر ڕۆژی دووشه‌ممه له له‌نده‌ن، ووتارێكی سه‌ره‌كی تایبه‌ت به ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و گوتی پێكه‌وه‌نانی ستراتیژییه‌كی به‌رفراوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته تاوه‌كو كۆتایی به توندوتیژی له عێراق‌دا بهێنرێت و به‌ره‌نگاری تیرۆریزمی جیهانی ببینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی " هه‌نگاوی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی عێراق ته‌نها به عێراق خۆیه‌وه په‌یوه‌ست نی‌یه به‌ڵكو به ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌یشیه‌وه كه هه‌مان جۆری هێزه‌كانی عێراق له‌و ناوچانه‌شدا كار ده‌كه‌ن و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریزمی جیهانی لێ ده‌دۆزرێته‌وه."
به‌ڕێز بلێر جه‌ختیشی كرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و سوریا هۆشداری بكرێنه‌وه له ئاكامه‌كانی نه‌توانینیان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ردوولایان پشتگیری خۆیان بۆ تیرۆریزم ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و ئێرانیش كۆتایی به چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی بهێنێت.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر له درێژه‌ی ووتاره‌كه‌یدا باسیشی له به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان و ڕه‌وشی لوبنانیشی كرد.