سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆلمه‌رت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش له كۆشكی سپی كۆبۆوه تاوه‌كو ووتوێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێران و فه‌له‌ستینیه‌كان بكه‌ن.
سه‌رۆك بوش گوتی ده‌بێت ئێران دووچاری سزای ئابوری ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وام بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی بێت ئه‌وا ده‌بێته هێزێكی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆك بوش ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت هه‌روه‌ك چۆن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داوای لێكراوه.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ووتوێژانهش، به‌ڕێز ئۆلمه‌رت به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NBC گوتبوو كه‌وا بیر له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران ناكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنێك پێك بهێنرێت بۆ ڕێگه گرتن له ئێران كه چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت، په‌سه‌ندی ده‌كات.
ئێرانیش هه‌رده‌م گوتویه‌تی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یه.