سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق كۆبۆوه كه ده‌سته‌یه‌كه پێكهاتوون له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان. ئه‌م گروپه له لایه‌ن كۆنگرسه‌وه ده‌ست نیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن.
گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق له لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێزان وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه جه‌یمس به‌یكه‌ر كه كۆمارییه له‌گه‌ڵ كۆنگرسمانی پێشووی سه‌ر به دیموكراته‌كان لی هاملتۆن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. ووته‌بێژێكی كۆشكی سپی گوتویه‌تی ئه‌و گروپی توێژینه‌وه‌یه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ پێشنیازه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بوش و كۆنگرس ده‌كه‌ن.
ڕێبه‌رانی پارتی دیموكراتیش داوایان له سه‌رۆك بوش كردووه كه خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه له عێراق دابنێت. دیموكراته‌كان كه ئێستا كۆنترۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی هاوس و سینات ده‌كه‌ن دوای بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌ڵێن كاری سه‌ره‌كی‌یان گۆڕینی ڕێبازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌ش، ئوستورالیا و به‌ریتانیا بانگه‌شه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا بكات تاوه‌كو كۆتایی به ڕه‌وشی پڕ توندوتیژی عێراق بهێنرێت. سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر به نیازه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ڤیدیۆییه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق‌دا بكات.
كارڵ لێڤن كه واپێده‌چێت ببێته سه‌رۆكی كۆمیته‌ی خزمه‌تگوزارییه له‌شكرییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی سینات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ABC ڕاگه‌یاند كه‌وا دیموكراته‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 4 بۆ 6 مانگی داهاتوودا وورده وورده له عێراق بكشێنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری كارمه‌ندانی كۆشكی سپیش جاش بۆڵتن له‌سه‌ر كه‌ناڵی ABC گوتویه‌تی به‌ڕێز بوش كراوه‌یه بۆ هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی نوێ كه سه‌باره‌ت به عێراق پێشنیاز بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت كشانه‌وه له عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه بێت.