وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس به‌رگری له ڤیتۆی واشـنتۆن كردووه سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
تاوانباركردنی هێرشـی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئیسـرائیل له غه‌ززه كه 19 هاوڵاتی سـڤیلی فه‌له‌سـتینی كوشـتبوو.
ڕایس ده‌ڵێت بڕیاره‌كه " شـهڕانگێزی و زمانێـكی ناپـێویسـتی تیادا بووه" كه "ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كارنامه‌ی ڕامیاری یه‌كلایه‌نه بووه."
خانم ڕایس گوتیشی بڕیاره‌كه به تیرۆریزم ئاماژه به ئیسرائیل ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ش له گروپی چه‌كداری حه‌ماس ناگرێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشـانه‌ی ده‌یكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
باڵـیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له UN (جۆن بۆڵتن) گوتی بڕیاره‌كه له دژی ئیسرائیل لایهنگیربووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه 10 وڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد به‌ڵام 4 وڵات -- به‌ریتانیا و ژاپـۆن و دانیمارك و سـلۆڤاكیا – ده‌نگیان نه‌دا، وه ئه‌مریكاش مافی ڤیتۆی له دژی به‌كارهێنا.
پـێشـنووسی بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه پـێشـنیار كراوه تاوانباری هێرشی له‌شـكری ئیسرائیل ده‌كات له غه‌ززه به تایبه‌تی تۆپـباران له به‌یت حانون كه 19 فه‌له‌سـتینی كوشـتبوو، وه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
ئیسرائیل دڵـگرانی خۆی له به‌رامبه‌ر مردنی ئه‌و هاوڵاتیـیه فهلهسـتینیـیانه ده‌ربڕی، وه گوتی گولـله تۆپـهكه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی تهكنیـكیـیهوه به‌ر ئه‌و شـوێنه كه‌وتووه. كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵـێن ئامانجی تۆپـبارانهكانیان ئه‌و میلیشـیایانه بووه كه له فه‌له‌سـتینه‌وه ڕۆكێت ده‌گرنه ئیسرائیل و نه‌ك زیانی به خه‌ڵـكی سـڤیل بگه‌یه‌نن.