وتـووێژه‌كانی نێوان لایه‌نه سـیاسیـیه‌كانی لوبنان كه به‌مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێـك بۆ قه‌یرانی سه‌ختی سـیاسی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامیان ده‌دا، هه‌ره‌سی هێنا پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی دژ به سـوریا داواكاریـیه‌كانی حزبوڵـڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌باره‌ت به بوونی ڕۆڵی كاریـگه‌ریان له ناو حكومه‌تدا ڕه‌تكرده‌وه.
حزبوڵـڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی خوازیاری پـۆستی زیاترن له ناو كابینه‌ی حكومه‌تی لوبنانیدا و داوای مافی ڤیتۆش له بڕیاره گرنگه‌كاندا ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌رێـكی كریسـتیانه‌كانی لوبنان میشـێـل عه‌ون به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ئه‌و وتـووێژانه‌ی كه به‌درێژایی یه‌ك هه‌فته‌یه ئه‌نجامده‌درێت شـكسـتی هێنا له گه‌یشـتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر كێشـه سه‌ره‌كیـیه‌كانی نێوان لایه‌نه سـیاســیـیه‌كانی لوبنان و هه‌تا ئێسـتا هیچ ڕۆژێـكی تر ده‌سـتنیشـان نه‌كراوه بۆ ده‌سـپـێـكردنه‌وه‌ی خۆلێـكی تری گفتوگۆكردن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه حزبوڵـڵا كه ئێران و سـوریا پـشـتگیری لێده‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی سـازدانی خۆپـیشـاندانی به‌رفراوانی كرد ئه‌گه‌ر بێت‌و پـۆسـتی زیاتریان له كابینه‌ی حكومه‌تدا نه‌درێتێ.