دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له ناو خه‌ڵـكدا له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی شـاری به‌غدادا
تهقیـنهوه، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتیشی 20 كه‌س یان زیاتریش بریندار بوون. هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له گۆڕه‌پانی حافظ قاضی له ناوه‌ندی شه‌قامی ڕه‌شیدی به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا كه ناوه‌ندێـكی بازرگانی سه‌ره‌كیـیه له‌و شـاره‌دا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تریشدا، پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت نزیكه‌ی 10 گولـله هاوه‌ن له نزیك نووسـینگهیهكی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شـاری حله له پارێزگای بابل كه‌وتووه، وه گوته‌بێژێـكی ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند كه‌س له كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه زیانی پـێنهگهیشـتووه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند كه واشـنتۆن بڕی 50 هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌دات به هه‌ر كه‌سـێـك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه بدات كه نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه له شـاری به‌غدا ڕفێندراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌ربازه‌كه به ڕه‌گه‌ز عێراقیـیه و له كاتێـكدا ڕفێندرا كه سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی له شـاری به‌غدادا ده‌كرد.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی كوژرانی 5 سه‌ربازی دیكه‌ی خۆی له عێراق ڕایگه‌یاند، وه ده‌ڵێت چواریان له شـه‌ڕدا كوژراون.