دادوه‌رێـك له ئه‌رجه‌نتین داوای ده‌سـتگیركردنێـكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رۆكی پـێشـووی ئێرانی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و هه‌شت كه‌سی تر كرد به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیان به ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی سـاڵی 1994 ی سه‌نته‌ری ڕۆشـنبیری جوله‌كه‌كان له بۆینس ئایرسه‌وه هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند داواكارێـكی گشتی ئه‌رجه‌نتین حكومه‌تی ئێرانیـیان به پلانگێڕی ئه‌و هێرشه تاوانباركرد، دادوه‌ری فێدراڵی ڕۆدۆلفۆ كانیكوبا فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنه‌كانی ده‌ركرد.
شـایانی باسه له‌و هێرشه‌دا 85 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 300 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، وه به خوێناوی‌ترین هێرشی تیرۆریستی له ئه‌رجه‌نتین داده‌نرێت.
ئێران چه‌ندین جار ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه.
هه‌تا ئێسـتا كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه سـزا نه‌دراوه.