ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوا پـۆسته‌ی سـێنات كه له ڕۆژی سـێشهممهوه یه‌كلایی نه‌كرابۆوه، له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كان كه‌وته‌وه، به‌وه‌ش پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن بۆ
یه‌كه‌م جار دوای 12 سـاڵ كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو خانه‌ی كۆنـگرێس ده‌كات.
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه پاش ئه‌وه هات كه جۆرج ئاڵێنی كۆماریـیه‌كان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه دانی به شـكسـتهێنانهكهیدا نا له به‌رامبه‌ر كاندیدی دیموكراته‌كان جێم وێب بۆ پـۆستی سـێناتۆری ڤێـرجینیا.
به‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له دیموكرات و كۆماریـیه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی 49 كورسی له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا كه له 100 كورسی پـێـكهاتووه، وه 2 كورسـیـیهكهی كه ماوه‌ته‌وه له لایه‌ن هه‌ردوو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ جۆ لیبرمان له ستانی كۆنـنێـكتكت و بێرنی ساندرهرس له سـتانی ڤێرمۆنت گیراوه، به‌ڵام هه‌ردووكیان به‌ڵـێنیان داوه له ده‌نگدانه‌كاندا پـشـتیوانی له دیموكراته‌كان بكه‌ن.
سـێناتۆر هاری ڕه‌ید، ئه‌وه‌ی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی نوێی سـێنات خۆی ئاماده ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له واشـنتۆن ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵـبژاردنه‌كان نیشـانی دا كه ئه‌مریكـیـیه‌كان گۆڕانكاریـیان ده‌وێت. داواشی كرد ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێ له عێراق بگیرێته‌به‌ر.
شـایانی باسه كۆنگرێسی نوێ مانگی یه‌كی سـاڵی ئاینده ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.