تانكه‌كانی له‌شكری ئیسرائیلی بۆمبارانی ناوچه‌ی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌یان كردووه و له ئه‌نجامدا 18 فه‌له‌ستینی كوژران، ئه‌م هێرشانه‌ش ده‌نگی ناڕه‌زایی له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا به‌رز كرده‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌لڤارۆ دی سۆتۆ گوتویه‌تی ئه‌و به‌و هێرشه واقی وڕماوه و بانگه‌شه‌ی ئیسرائیلی كردووه كه به بێ دواكه‌وتن كۆتایی به كرداره له‌شكرییه‌كانی بهێنێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیش هێرشه‌كه‌ی به كردارێكی كۆمه‌ڵ كوژی وه‌سف كردووه و داوای هه‌ڵوێسێكی هه‌نوكه‌یی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژییه‌ی ئه‌نجامدراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی مارگه‌ریت به‌كێت داوای له ئیسرائیل كردووه كه ڕێز له ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی بگرێت و سزای كه‌سانی سیڤیڵ نه‌دات. فه‌ره‌نساش نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشانداوه و شا عه‌بدوڵای ئوردونیش به كۆمه‌ڵ كوشتنێكی ناشرینی له قه‌ڵه‌مداوه. كۆشكی سپیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم نه‌كردووه.