كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن له ئاكامی هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر چاخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كێـكی
شیعه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س كوژراون و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه شه‌وی سـێشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی گرێعاتی باكوری شـاری به‌غدا ڕوویدا. به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان كه‌سـێـكی خۆكوژ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
پـێشـتر هه‌ر له شـاری به‌غدا گولـله هاوه‌نێـك به‌ر گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میـیه‌ی سـوونه‌كان كه‌وتووه و به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی كوشـتووه.
شـایانی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕه‌كی گرێعات به خوێناوی‌ترین ڕووداو داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی بڕیاری له سـێداره‌دانی سه‌دام له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌رچوو.