كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا ده‌ڵێن هه‌لیكۆپته‌رێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی باكوری عێراق كه‌وتۆته خوارێ و له ئاكامدا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون.
ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكریش ده‌ڵێت هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به گولله‌ی دوژمن نه‌خراوه‌ته خوارێ. ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌و بار‌ه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش، له‌شكر ڕایگه‌یاند كه‌وا سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی پارێزگای ئه‌نبار كوژراون. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته 18 سه‌رباز.
له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی پیاده‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی یاخیبویه‌كی عێراقیان كوشتووه كه باوه‌ڕده‌كرێت یه‌كێك بێت له ڕێبه‌ره باڵاكانی ئه‌لقاعیده له عێراق. ئه‌و یاخیبووه چه‌كداره‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیك شارۆچكه‌ی یوسفیه له باشوری به‌غدا كوژراوه.
هه‌ر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی جبه‌خانه‌یه‌كی پڕ له كه‌ره‌سته‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له شارۆچكه‌ی بێجی باكوری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه.