ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی وورده وورده قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆ له به‌غدا لاده‌به‌ن كه دوا به دوای حوكمی دادگا بۆ له سێداره‌دانی سه‌دام حوسه‌ین دانرابوو.
حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی لابردووه، هه‌روه‌هاش به نیازن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له به‌غدا و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا لابه‌رن.
دادگای باڵای عێراقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌دام حوسه‌ینی تاوانباركرد به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و حوكمی له سێداره‌دانیان به سه‌ردا چه‌سپاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دابوو به كوشتنی دانیشتوانی گوندی دوجێل له ساڵی 1982 دا،
عێراقیه شیعه‌كان به بۆنه‌ی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاوه ئاهه‌نگیان گێڕاوه و هه‌ندێ له سونه‌كانیش خۆپیشاندانیان سازكردووه بۆ نیشاندانی پشتیوانیان له سه‌دام حوسه‌ین.
سه‌رۆك بوش ستایشی بڕیاره‌كه‌ی دادگای عێراقی كرد و به هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌رقه‌رابوونی حوكمی یاسای له عێراق‌دا دانا. له له‌نده‌نیش، ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی له دژی سزای مردنه بۆ سه‌دام بێت یان " هه‌رچ كه‌سێكی دیكه بێت،" به‌ڵام پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ "دڕنده‌یی" ڕژێمی سه‌دام.
حوكمه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ینیش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دادپرسانه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ردا ده‌كرێت و كاتێكی دیاریكراویش بۆ ته‌واوكردنی پێداچوونه‌وه‌كه دانه‌نراوه.