كۆشـكی سـپی پـێـشوازی له حوكمدان و بڕیاری سزای مه‌رگ له دژی سه‌دام كرد، وه به
ڕۆژێـكی باش بۆ عێراقیـیه‌كانی ناوزه‌ند كرد.
گوته‌بێـژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ گوتیشی بڕیاره‌كه نـیشـانی ده‌دات كه عێراق ده‌سه‌ڵاتـێـكی دادی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام ده‌ڵـێن بڕیاره‌كه وا هاوكات كراوه كه یارمه‌تی پارتی كۆماری سه‌رۆك بوش بدات له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، به‌ڵام تۆنی سـنۆ نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مارگرێت به‌كێت ده‌ڵێت هه‌واڵـێـكی دڵـخۆشـكه‌ره كه سه‌دام و هاوكاره‌كانی له‌سه‌ر تاوانه دڕنده‌كانیان به‌ره‌و ڕووی داد بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی به‌شی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لویس ئاربۆر داوای له عێراق كرد سه‌دام له‌سێداره نه‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه له پـیاداچوونه‌كه‌شیدا په‌سـه‌ند كرا. هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كدا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر سزای مه‌رگ ده‌ربڕیوه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد سـتایشی دادوه‌ر و پارێزه‌ره عێراقیـیه‌كانی كرد له‌سه‌ر ئازایه‌تیـیان و به‌شـداریـیان له پـرۆسه‌ی دادگایـیـكردنه‌كه‌دا.
شـایانی باسه 3 له پارێزه‌ره‌كانی سه‌دام له‌میانه‌ی پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌یدا كوژراون. تیمی پارێزه‌رانی سه‌دام و هاوكاره‌كانی ده‌ڵێن هێزه‌كانی پاراستنی ئاسایشی حكومه‌تی عێراقی له‌و بواره كه‌مته‌رخه‌می كردووه.