هه‌فته‌ی پـێشـوو له ئه‌نجامی بارانبارینێـكی زۆر له هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا
كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی كوردن، لافاو له چه‌ندین شـار و شـارۆچـكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دا و له ئه‌نجامدا به ده‌یان هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانی ماڵیش به سه‌دان خێزان گه‌یشـتووه.
سه‌باره‌ت به ئاسه‌واری زیانه‌كانی ئه‌و لافاوانه له‌سه‌ر خه‌ڵـكی ئه‌و هه‌رێمه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ مێزگردێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه سازكردووه:
حسێن كاڵكان، سه‌رۆكی شـاره‌وانی شـاری باتمان.
عوسـمان ئۆرچه‌لیك، بزاڤكار و سـیاسه‌تمه‌داری كورد له شـاری دیاربه‌كر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.