ڕوسیا داوای گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كات له به‌رنووسی وڵاته ئه‌وروپـیـیه‌كاندا بۆ نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی سزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن داواكاری ڕوسیای به گۆڕانكاری به‌رفراوان ناوزه‌ندكرد، وه گوتی واشـنتۆن نه‌خشه‌ی خۆی بۆ ئه‌و سزایانه داده‌ڕێژێت.
هاوكات باڵیۆزی ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڤیتالی چووركن گوتی هه‌ر بڕیارێـك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بدرێت ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بێت بۆ دانوسـتاندنه‌كان، وه نه‌ك ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سزادان بێت.
هه‌ردوو دیبلۆماتی ئه‌مریكی و ڕوسی ئه‌و لێدوانانه‌یان دا پاش ئه‌وه‌ی پـێنج ئه‌ندامه ههمیشهیـییهكهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان -- وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و چین -- له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا ڕۆژی هه‌ینی له نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی پـیاداچوونه‌وه‌ی پـێشـنیازی ڕوسیا و به‌راوردكردنی به پلانی وڵاته ئهوروپـیـیهكانهوه بۆ سزادانی ئێران.
شـایانی باسه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا پـێشـنیازی به‌رنووسی بڕیارێـكیان كردبوو پاش ئه‌وه‌ی ئێران داواكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پـشتـگوێ خست بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم له 31 ی مانگی هه‌شتی ڕابوردوودا.