پـێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری دادگایـیـكردنه‌كه‌ی سه‌دام
حسێن به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ربچێت، حكومه‌تی عێراقی ڕێوشوێنی ئاسایشی له وڵاته‌كه‌دا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.
لـێپـرسـراوانی عێراقی له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان خسـتۆته باری ئه‌وپه‌ڕی ئامادهباشـیـیهوه و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچـۆشـیان له به‌غدا و دوو پارێزگای تر داوه بۆ ڕێـگه‌گرتن له توندوتیژی له پـێش و دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه.
به‌پـێی یاسـاكانی سـزادانی عێراقی و ئه‌و به‌ڵـگه و شـایهتیـیانهی له میانه‌ی دانیشـنهكانی دادگایـیكردنهكهدا خرانه ڕوو له‌وانه‌یه بڕیاره‌كه‌ی دادگا حوكمی له سـێداره‌دانی سه‌دام تیادابێت.
سه‌دام و حه‌وت له داروده‌سـته‌كه‌ی به كوشـتنی نزیـكه‌ی 150 شـیعه‌ی شـارۆچـكه‌ی دوجێـل، له سـاڵی 1982 دا له دوای هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌ی، تاوانباركراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 3 یاخیبوویان ده‌سـتگیر كردووه كه گومانی ئه‌ویان لـێدهكهن ده‌سـتیان له ڕفاندن و كوشـتنی هاوڵاتـیانی عێراقیدا هه‌بێت.
له‌شكری ئه‌مریكی ده‌شڵێت هێزه‌كانی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێرشـیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ده‌سـتگیركردنی ڕێبه‌ری ئه‌و گروپه.