هێرشه ئاسمانیه‌کانی له‌شکری ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه بۆ سێهه‌م ڕۆژ به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن 4 چه‌کداری گروپی حه‌ماس له شاری غه‌ززه کوژراون کاتێک ئیسرائیل موشه‌کی بۆ هه‌ڵداون.
له به‌یت حه‌نون، چه‌کداران له مزگه‌وتێک ڕایان کردووه دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ژن چوونه ناو مزگه‌وته‌که‌وه تاوه‌کو خۆیان بخه‌نه به‌رده‌می هێرشه‌کان و ژیانی ئه‌و چه‌کدارانه بپارێزن که له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه له‌و بینایه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو.
له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ئاسمانیه‌ی ئیسرائیل‌دا، به لایه‌نی که‌مه‌وه ژنێک کوژراوه. له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کان ته‌قه‌یان له دوو چه‌کدار کردووه که له نێو ژنه‌کاندا خۆیان حه‌شاردابوو.
ئیسرائیل له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستی به‌م هێرشانه کردووه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی چه‌کداران له هه‌ڵدانی موشه‌ک بۆ باشوری ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها له‌شکری ئیسرائیلی گوتی ته‌قه‌یان له دوو چه‌کداری تریش کردووه که له شاری نابلس ی که‌ناری خۆرئاوا بۆمبیان له ناو ئۆتۆمبیلێکدا چاندووه.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، له‌شکری ئیسرائیل به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 فه‌له‌ستینی له میانه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌کان و شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی که‌رتی غه‌ززه‌دا کوشتووه. فهلهستینیهكانیش رۆکێتیان بۆ ئه‌و دیو سنوری ئیسرائیلی هه‌ڵداوه و له ئاکامدا ئیسرائیلیه‌ک بریندار بووه.