له‌شکری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر دوو بینا له باشوری به‌غدا، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان 13 گومانلێکراوی یاخیبوویان کوشتووه.
له‌شکر ده‌ڵێت له ڕۆژی هه‌ینی‌دا هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ئه‌و یاخیبوانه که له‌ناو ژماره‌یه‌ک خانووی نزیک مه‌حمودییه که 30 کم له باشوری به‌غداوه دووره، خۆیان حه‌شاردابوو و ڕازی نه‌بووبوون که خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن.
له نێو کوژراوه‌کاندا، پیاوێکی تیادا بووه که هێله‌کێکی پڕ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی له‌به‌ردا بووه. هه‌روه‌ها له‌شکر ژماره‌یه‌ک که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه و نارنجۆک و هێله‌کی پڕ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تری له ناوچه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
له زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی‌دا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕاشیگه‌یاند که‌وا سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه کاتێک ئۆتۆمبیله‌که‌یان به سه‌ر بۆمبێکی چێنراوی لاڕێ له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا تێپه‌ڕیوه. له‌شکر ده‌شڵێت له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا مارینێکی ئه‌مه‌ریکیش کوژراوه.