دیموكراته‌كانی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌ڵێن ده‌ده‌ن فشـار بخه‌ن بۆ گۆڕینی شـێوازی
سـیاسه‌تی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به عێراق ئه‌گه‌ر هاتوو له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ئاینده یه‌كێـك، وه یان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆنگرێس كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
سـێناتۆر كاڕڵ لیڤن، گه‌وره دیموكراتی ناو كۆمیته‌ی له‌شـكری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سـێنات، ده‌ڵێت هه‌ڵبـژاردنه‌كانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه ده‌بێت به ڕاپـرسـیـیه‌كی گشـتی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی عێراقدا، وه ده‌بێت به په‌یامێـكی به‌هێز بۆ گۆڕینی ڕێبازی سـیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق.
ئه‌گه‌ر هاتوو دیموكراته‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی سـێناتیان برده‌وه، ئه‌وا له‌و ئاسته‌دا ده‌بن كه ده‌توانن كار له‌سه‌ر سـیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان له عێراق بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ر به‌كۆنگرێس له ده‌ستی خۆیان ده‌گرن.
هه‌روه‌ها دیموكراته‌كان ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان كۆنتڕۆڵی كۆنگرێسـیان كرد ئه‌وا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن فشـار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی تا كاری زیاتر بۆ سـه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
به‌ڵام دیموكراته‌كانیش له ناو خۆیاندا له‌سه‌ر چۆنێتی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ناكۆكن.
شـایانی باسه به‌هۆی زیادبوونی زیانه گیانیـیه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌كان، وای كردووه شه‌ڕی عێراق بـبێت به بابه‌تی سـه‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مسـاڵدا.