سوریا نکۆڵی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆشکی سپی ده‌کات که ده‌ڵێت دیمه‌شق به یارمه‌تی ئێران و گروپی چه‌کداری شیعه‌کانی حیزبوڵا، هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌تی لوبنانی ده‌دات.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا گوتی له‌وه‌ته‌ی سوریا له لوبنان کشاوه‌ته‌وه، دیمه‌شق ئاماده بووه پشتگیری له هه‌ر ڕێکه‌وتنێک بکات که له ڕێگه‌ی گفتوگۆی نیشتمانیه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لوبنانی‌دا پێک بهێنرێت.
جێی باسه، له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، کۆشکی سپی هۆشداری سوریا و ئێران و حیزبوڵا و لایه‌نگرانی لوبنانی کردن که هه‌وڵی تێکدانی ڕه‌وشی حکومه‌تی هه‌ڵبژێراوی سه‌رۆک وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره نه‌ده‌ن.
ووته‌بێژی کۆشکی سپی تۆنی سنۆ گوتی هه‌رچ هه‌وڵێک بۆ ژێرخستنی کاره‌کانی حکومه‌تی لوبنانی بدرێت، به سه‌رپێچی کردن له سه‌روه‌ری لوبنان و بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داده‌نرێت.