ته‌له‌فزیۆنێکی ڕه‌سمی ئێرانی ده‌ڵێت هێزی گاردی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ک موشه‌کی مه‌ودا درێژییان تاقیکردۆته‌وه که توانای هه‌ڵگرتنی کۆمه‌ڵێک بۆمبی هه‌یه.
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعاله‌م ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و موشه‌کانه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له ناوچه‌یه‌کی بیابانی نزیک شارۆچکه‌ی قوم له ناوه‌ندی ئێران تاقی کراوه‌نه‌ته‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستپێکی مانۆرێکی سه‌ربازی له‌شکری ئێرانییه که ماوه‌ی 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. ئێران ده‌ڵێت له‌م مانۆره‌دا، موشه‌کی شه‌هاب -3 یان تاقیکردۆته‌وه که مه‌وداکه‌ی 2000 کیلۆمه‌تره.
جێی باسه، ئێران ئه‌م مانۆره سه‌ربازییه به‌ڕێوه ده‌بات پاش ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له که‌نداوی فارسی چه‌ند ڕاهێنانێکی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا. له‌م ڕاهێنانه‌دا که له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به‌ڕێوه‌ی برد، 25 ووڵات تیایدا به‌شداری کرد و به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی هێزه‌کان بوو له‌سه‌ر ڕێگه گرتن له گواستنه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ له ڕێگای ده‌ریاوه.