كۆریای باشور و ژاپـۆن پـێشـوازیان كرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆریای باكور بۆ وتووێژه‌كانی شه‌ش قۆڵی كه تایبه‌ته به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌شـڵێن ئه‌وان له سه‌پاندنی
سزاكانی نێو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌ر بیۆنگیانگ به‌رده‌وام ده‌بن.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور یوو مینگ- هوان ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و سزایانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سه‌پاندویه‌تی ته‌نها ئه‌و كاته كه‌م ده‌كرێـته‌وه كه وتووێژه‌كانی شه‌ش وڵاته‌كه بۆ نه‌هێشـتنی توانا ناوه‌كیـیه‌كانی بیۆنگیانگ ئه‌نجامی باشی هه‌بوو. گوته‌بێژی حكومه‌تی ژاپـۆنی یاسوهیسا شیۆزاكی لـێدوانێـكی هاوشـێوه‌ی له تۆكیۆ دا.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور (سكرتێری گشتی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) بان كی- موون له مۆسـكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پـوتین كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسی به‌یانـنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیایدا پـێشـوازی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆریا باكور بۆ وتووێژه‌كان ده‌كات، وه داواش ده‌كات به زووترین كات وتووێژه‌كان ده‌ستپـێـبكاته‌وه.
به‌ڕێز پـوتین به بان كی- موونی گوت مۆسـكۆ ڕاسـته‌وخۆ چاودێری نیمچه دورگه‌ی كۆری ده‌كات.