له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا، شه‌ڕی عێراق کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌یه و یه‌کێکه له‌و بابه‌ته سه‌ره‌کیانه‌ی مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت. کۆمارییه‌کان به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن واتا دیموکراته‌کان بده‌نه‌وه به‌و هیوایه‌ی بتوانن زۆرینه‌یی خۆیان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی هاوس‌دا بپارێزن.
له نوێترین ڕاوه‌رگرتنی گشتی ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" دا، له سه‌دا 52 ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌یانه‌وێت دیموکراته‌کان کۆنترۆڵی کۆنگرس بکه‌ن، له سه‌دا 37 یشیان ده‌یانه‌وێت کۆمارییه‌کان زۆرینه بن. ئه‌م جیاوازییه له به‌رژه‌وه‌ندی دیموکراته‌کانه و له مێژوودا به گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی جیاوازی ڕاده‌ربڕین داده‌نرێت که خه‌ڵکی گشتی نیشانیان دابێت‌له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێک له کۆنگرس‌دا زۆرینه بێت.
کۆنگرسمان هارۆڵد فۆرد که سه‌ر به دیموکراته‌کانه و خۆی بۆ کۆنگرسمانی ویلایه‌تی ته‌نه‌سی کاندید کردووه ده‌ڵێت عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا فاکته‌رێکی سه‌ره‌كی‌یه که یارمه‌تی دیموکراته‌کانی داوه و زیانی به کۆمارییه‌کان گه‌یاندووه. فۆرد ده‌ڵێت
" ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌م شه‌ڕه بێزارن. له کۆمارییه‌کان بێزارن که ناتوانن پارێزگاری سنوره‌کانی ووڵاته‌که بکه‌ن. له سیناتۆره کۆمارییه‌کان بێزارن که ڕێگه‌یانداوه به‌وه نرخی پێشه‌کیه‌کانی بیمه‌ی ته‌ندروستی به‌رز بێته‌وه. بێزارن له کۆشکی سپی و کۆنگرس و سیناتۆره‌کان که‌وا نه‌یانتوانیوه کاری باش بۆ خه‌ڵکی ماندووی کرێکار بکه‌ن."
کۆمارییه‌کان ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی مشتومڕه‌کان له عێراقه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی باج و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژه تیرۆر بگۆڕن.
ڕێبه‌ری کۆمارییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی هاوس جۆن بۆونه‌ر له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا گوتویه‌تی هه‌وڵه‌کانی دیموکراته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌نه ریفراندۆمێکی نیشتمانی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق، شکست ده‌هێنێت.
به پێی هه‌مان ڕاوه‌رگرتنی رۆژنامه‌ی " واڵ ستریت ژۆرناڵ" له سه‌دا 54 ی ئه‌وانه‌ی ڕایان گیراوه ده‌ڵێن باوه‌ڕییان وانیه که‌وا شه‌ڕی عێراق ئه‌وه‌ی ده‌هێنا که پاره‌یه‌کی زۆری تیادا خه‌رج بکرێت، هاوکاتیش له سه‌دا 37 ییان ده‌ڵێن شه‌ڕی عێراق هه‌نگاوێکی دروست بوو.
که‌مبوونه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ شه‌ڕی عێراق بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له کاندیده کۆمارییه‌کان داوا له سه‌رۆک بوش بکه‌ن ڕێبازی خۆی له عێراق‌دا بگۆڕێت به‌ڵام که‌سیشیان داوای ده‌ستبه‌جێ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ناکه‌ن.
سه‌رۆک بوش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن‌دا ده‌بینرێت و ده‌ڵێت یاخیبوان له عێراق هێرشه‌کانیان پتر کردووه تاوه‌کو کار بکه‌نه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. سه‌رۆک بوش گوتی " دوژمنه‌کانمان وا ده‌زانن که‌وا به زیادکردنی توندوتیژی ده‌توانن فشارمان بخه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێش ته‌واوبوونی کاره‌کانمان بکشێینه‌وه."
هاوکاتیش سه‌رۆک بوش داوای له سیناتۆر جۆن کێری کردووه که داوای لێبوردن بکات بۆ ئه‌و ووتانه‌ی له یه‌کێک له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ڕایگه‌یاندووه.
جۆن کێری کاتێک که بۆ کۆمه‌ڵێک خوێندکارانی کۆلێج قسه‌ی ده‌کرد، داوای لێکردن له خوێندن‌دا باش ببن ئه‌گه‌رنا ئه‌وا " له‌وانه‌یه له عێراق‌دا گیر بخۆن."
سه‌رۆک بوش گوتویه‌تی ئه‌و ووتانه ئازاری هه‌ستی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کانی له عێراق داوه. به‌ڵام کێری گوتویه‌تی ووته‌کانی نوکته بووه و هه‌وڵیداوه گاڵته به ڕابردووی سه‌رنه‌که‌وتووی سه‌رۆک بوش له بواری خوێندن‌دا بکات.
له هه‌مان هه‌ڵمه‌ت‌دا، جۆن کێری کۆمارییه‌کانی تاوانبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ووته‌کانی بۆ سه‌رلێشێواندنی ده‌نگده‌ران به‌کار بهێنن. کێری گوتیشی "هه‌مووی سه‌باره‌ت به عێراقه، ئه‌وان ئه‌وه چاک ده‌زانن. ئه‌وان هه‌وڵی گۆڕانی بابه‌ته‌که ده‌ده‌ن."
له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییانه‌شدا، زۆربه‌ی شیکه‌ره‌وانی سیاسی باوه‌ڕ ده‌که‌ن دیموکراته‌کان بتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به ده‌ست بهێنن و بتوانن کۆنترۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی هاوس و سینات بکه‌نه‌وه.
جێی باسه، له ڕۆژانی دوایی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا هه‌ردوو پارتی سیاسی به ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی کاندیده‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌وه‌ی له ڕێگای ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆوه پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌گه‌تیڤی سیاسی له دژی یه‌کتر بڵاوبکه‌نه‌وه.