هێزه‌کانی ئیسرائیلی هێرشێکی له‌شکری گه‌وره‌یان کردۆته سه‌ر باکوری که‌رتی غه‌ززه و له ئاکامدا 8 فه‌له‌ستینی کوژراوه و 40 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. له هه‌مان هێرشدا، سه‌ربازێکی ئیسرائیلیش کوژراوه. کابنه‌تی ئاسایشی ئیسرائیلیش کۆبونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌ڵام بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشی تر له ناوچه‌کانی تری که‌رتی غه‌ززه‌دا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
نزیکه‌ی 40 تانک و زرێ پۆش و شۆڤڵ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به‌ره‌و ناوچه‌ی به‌یت حه‌نون نێران له نزیک سنوری باشوری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ که‌رتی غه‌ززه‌دا. له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک بینا و خانوبه‌ره ڕووخێنران که له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت بۆ هه‌ڵدانی موشه‌ک له دژی ئیسرائیل به‌کارهێنراون.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ئه‌میر پێرێتز دوا به دوای کۆبونه‌وه‌کانی کابنه‌تی ئیسرائیلی گوتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئامانجه‌که‌ی لێدانی ئه‌و ناوچانه بووه که هێرشی لێوه ئه‌نجام دراوه و مه‌به‌ست داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه نه‌بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، حه‌ماس به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئێستای ئیسرائیل کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیفی له‌سه‌ر دانوستاندنه‌کان ده‌بێت که به‌مه‌به‌ستی ئازادکردنی سه‌ده‌ها گیراوی فه‌له‌ستینی له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی ئه‌نجام ده‌درێن. شاندێکی حه‌ماسیش له قاهیره‌یه و سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی میسری‌دا گفتوگۆ ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌ش، ڕێبه‌ڕی حیزب الله حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌که‌ی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی له لایه و به‌شداری ئه‌و دانوستاندنانه ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی گیراوه‌کان. نه‌سروڵا ده‌ڵێت تاوه‌کو ئێستا دانوستاندنه‌کان به‌شێوه‌ه‌کی باش به‌ڕێوه چوون.