سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی داوای لابردنی خاڵه‌کانی پشکنینی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقی کردووه که له چوارده‌وری گه‌ڕه‌کی شاری سه‌دری زۆرینه‌ی شیعه‌کان له به‌غدای پایته‌خت دانراون.
سه‌ربازه عێراقی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند خاڵێکی پشکنینیان له چوارده‌وری شاری سه‌در دانا تاوه‌کو به شوێن سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی ڕفێندراودا بگه‌ڕێن.
شیعه‌کانیش ناڕه‌زاییان له دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشانداوه و ده‌ڵێن له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گه‌مارۆی مه‌دینه‌ت سه‌دری داوه که دوو ملیۆنه شیعه‌ی تیادا ده‌دژی .
به پێی فه‌رمانه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌لمالکی ده‌بێت تاوه‌کو کاتژمێر5 ی ئێواره واتا دووی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی جیهانی، هه‌موو خاڵه‌کانی پشکنین و په‌رژینه‌کان لاببرێن و ڕێگه به هاتوچۆی خه‌ڵک و ئۆتۆمبیل له ناوچه‌که‌دا بدرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیر گوتوشیه‌تی له‌وانه‌یه له شه‌وان‌دا که هاتوچۆ قه‌ده‌غه ده‌کرێت یاخود له کاتی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کاندا بۆ ده‌ستگیرکردنی تیرۆرستان، ئه‌و خاڵانه‌ی پشکنین دابنرێنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، زۆربه‌ی فرۆشگاکان و خوێندنگاکان و ده‌زگا حکومی‌یه‌کان له مه‌دینه‌ت سه‌در داخرابوون وه‌ک به‌شێک له مانگرتنێکی گشتی که پارتی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ کردبوو.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی تایبه‌تی عێراقی به پشتیوانی زانیاری ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه په‌لاماری ناوچه‌ی شاری سه‌درییان داوه و سێ گومانلێکراوییان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ڕفاندنی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی‌یه‌وه هه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ناوه‌ندی به‌غدا بووه هۆی کوشتنی سێ که‌سی سیڤیڵ.
هاوکاتیش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت دوو سه‌ربازی دیکه ڕۆژی دووشه‌ممه له عێراق کوژراون. یه‌کێکیان له میانه‌ی پێکدادانێکدا له خۆرئاوای به‌غدا به چه‌کی سوک کوژراوه و ئه‌وی دیکه‌یان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له پایته‌خت کوژراوه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له‌م مانگه‌دا واتا مانگی ئۆکتۆبه‌ر گه‌یشتۆته 103 سه‌رباز.