وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـك له كاركردندان تیایدا داوای سـزادانی ئێران ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. ئه‌م هه‌نگاوه پاش ئه‌وه دێت كه ڕژێمه ئاینێتیـیه‌كه‌ی ئێران سه‌ركێشی له دوامۆڵه‌تی 31 ی مانگی هه‌شـتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد بۆ وه‌سـتاندنی هه‌موو كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم له‌گه‌ڵ چالاكیـیه‌كانی پـرۆسه پـێـكردنه‌وه‌یدا. یۆرانیۆمی پـیتێنراو ده‌شـێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی یان بۆمبی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێـك له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بدرێت نا " قانونیـیه،" وه ئێران ته‌نانه‌ت "یه‌ك ئینج" له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـزاكان بسه‌پـێـنێت، ئه‌وا " ئاكامه‌كانی له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له جیهاندا دیار ده‌بێت."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت حكومه‌تی ئێران له ناوچه‌كه‌دا " كاریـگه‌رێـتی خراپـی هه‌یه."
مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت " ئه‌وان پـشـتگیری له حزبوڵـڵا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی شه‌ڕی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپـێـكرد. ئه‌وان به ڕاشـكاوی ڕۆڵێـكی سـوودبه‌خش له عێراقدا نابینن. حكومه‌تی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دواون. ڕه‌نگه ڕژێمی ئێرانی یه‌كێـك بێت له هه‌ره وڵاتانی پـشـتگیركه‌ری تیرۆر له جیهاندا. هه‌روه‌ها ئێسـتا له كاركردندان له پـێناو دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی بهێنن ئه‌وا له‌وانه‌یه بـبێت به نیشـانه‌ی ڕووداوی نائارام به شـێوه‌یه‌ك هه‌رگیز له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا نه‌بینراوه."
به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیانه‌ی ته‌نانه‌ت له ڕه‌فتاره خراپه‌كانی تارانه‌وه نابێت وڵاتان له‌و خواسـته بكێشـێته‌وه كه بۆ ڕاگرتنی ئێرانه له‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست بهێنێت:
مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بـێـتو ئێران خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی بێت له ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ئه‌وا بارودۆخه‌كه زۆر خراپـتر ده‌بێت. بیر له‌وه بكه‌نه‌وه. وڵاتانی دراوسـێـی ئێرانیش بیریان له‌وه كردۆته‌وه. وه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌و كاره به‌ئاگان و جیهان و كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌و كاره به ئاگان. بۆیه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی [ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان[ په‌سه‌ند كرا كه داوایان لێ ده‌كات ته‌واوی پـیتاندن و چالاكیـیه‌كانی پـرۆسه‌پـێـكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نددار ڕابگرن."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت " تۆماره خراپـه‌كانی ئێران له بواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و چـۆنێتی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی خۆیدا" جێـگای نیگه‌رانیـیه‌كی تره. به‌ڵام، وه‌ك به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت " هیچ كێشـه‌یه‌كی تر ئه‌مریكا لانادات له نیگه‌رانی پـێـشـێـلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.