ڕاوه‌رگرتنه گشتی‌یه‌کان له ئه‌مه‌ریکا ده‌ریده‌خه‌ن که‌وا ئه‌مه‌ریکیه‌کان نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرس ده‌یکه‌ن. ئه‌و ژمارانه‌ش که له ڕاوه‌رگرتنه‌کاندا ده‌بینرێن له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمارییه‌کان نین که ده‌یانه‌وێت له کۆنگرس‌دا به زۆرینه‌یی بمێننه‌وه.
به پێی ڕاوه‌رگرتنێکی هاوبه‌شی که‌ناڵی" ئێن بی سی" و ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت جۆرنال"، له سه‌دا 75 ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه ده‌ڵێن له شێوه‌ی کارکردنی یاسادانه‌ره‌کان ڕازی نین و له سه‌دا 16 شیان ڕه‌زامه‌ندن.
ڕاوه‌رتگرتنه‌کان هه‌واڵی ناخۆشی زیاتریشیان بۆ کۆمارییه‌کان تیادایه کاتێک ڕای خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت وه‌رگیراوه. بۆ نمونه له‌و ڕاوه‌رگرتنه‌دا که که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "سی ئێن ئێن" ئه‌نجامی داوه، له سه‌دا 36 ی به‌شداربوانی ڕاوه‌رگرتنه‌که گوتویانه ڕێبازی کۆمارییه‌کان ووڵاته‌که به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی دروست ده‌بات، به‌ڵام له سه‌دا 53 یان ڕێبازی دیموکراته‌کانیان پێ باشتره.
له ده‌ستپێکی مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، ڕاوه‌رگتنه گشتی‌یه‌کانی که‌ناڵی "ئێن بی سی" و ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت جۆرناڵ" نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا ئه‌و که‌سانه‌ی پێ‌یان وایه پێویسته دیموکراته‌کان کۆنترۆڵی کۆنگرس بکه‌ن له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووه‌وه، ژماره‌یان زیادی کردووه و ڕێژه‌که‌شیان له سه‌دا 52 و له سه‌دا 37 یشیان ڕای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه.
هه‌ندێ ڕاوه‌رگرتنی دیکه‌ش سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه کردنی کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ پرسه ئه‌خلاقیه‌کان دا ئه‌نجامدراوه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی کۆنگرسمانی پێشووی سه‌ر به کۆمارییه‌کان مارک فۆوڵی که له ئه‌ندامێتی خۆی بۆ کۆنگرس کشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه ئه‌لیکترۆنیه نابه‌جێیانه‌ی ئاشکرا بوون که بۆ کوڕێکی لاوی خوێندکاری ناردووه له‌و کاته‌ی ئه‌و کوڕه له خولی ڕاهێنان و فێرکاری له کۆنگرس کاری کردووه. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که ڕایان وه‌رگیراوه، پێ‌یان وایه کۆمارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕاست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌کردووه و له سه‌ره‌تادا، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌یان داوه و ده‌شڵێن له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، کۆمارییه‌کان لاوازن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ڕاوه‌رگرتنه‌کانی که‌ناڵی "سی ئێن ئێن" نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا له سه‌دا 65 ی خه‌ڵکی ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی فۆوڵی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ده‌نگدانیان بۆ کۆمارییه‌کان نابێت و له‌سه‌دا 27 یشیان ده‌ڵێن کاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام ده‌که‌وێته دوای مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک تیرۆریزم و شه‌ڕی عێراق و ئابوری و کۆریای باکور.
تام فتۆن که چاودێرێکی دادپرسه ده‌ڵێت باوه‌ڕی خه‌ڵکی گشتی له به‌رامبه‌ر کۆنگرس ته‌نها هه‌ر به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی فۆوڵی یه‌وه که‌م نه‌بۆته‌وه به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی تری گه‌نده‌ڵیش ڕۆڵی خۆیان هه‌بووه.
کۆمارییه‌کان له ڕه‌وشێکی گراندان به تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که له کۆنگرس ده‌سته‌ی تایبه‌ت ده‌ست نیشانکراوه بۆ پێداچوونه‌وه به‌و مه‌سه‌له ئه‌خلاقیانه‌دا و چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ مه‌سه‌له‌ی فۆوڵی. ئه‌گه‌ر هاتوو کۆمیته‌که بۆیان ده‌ربکه‌وێت که‌وا ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاوس به شێوه‌یه‌کی دروست هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه ئه‌وا له‌وانه‌یه لایه‌نگری کۆمارییه‌کان زیاد ببێته‌وه. وه ئه‌گه‌ر له پێش 7 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ڕاپۆرتێک ئاماده نه‌که‌ن و یاخود ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که باش نه‌بێت ئه‌وا کۆمارییه‌کان زیانی زیاترییان لێ ده‌که‌وێت.
ڕێبه‌ری کۆمارییه‌کانیش جۆن بۆونه‌ر گوتویه‌تی" مه‌سه‌له‌ی فۆوڵی کاریگه‌ری له سه‌ر به‌ربژاره کۆمارییه‌کان نی‌یه چونکه زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان ئه‌وه‌یان به لاوه گرنگه که بڕی ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌ن چه‌نده و بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوره‌کانی ووڵات چیمان کردووه، له هه‌مووشی گرنگتر، ئێمه چی ده‌که‌ین بۆ پاراستنی ووڵاته‌مان له هێرشه‌کانی تیرۆریستان."
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش ده‌ریده‌خه‌ن که کۆمارییه‌کان ده‌یانه‌وێ سه‌رنجی خه‌ڵکی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فۆوڵی لابه‌رن به‌وه‌ی هۆشداری ده‌نگده‌ران ده‌که‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ دیموکراته‌کان بده‌ن، چێ ڕووده‌دات.
زۆربه‌ی شیکه‌ره‌وانی سیاسیش هیوایه‌کی که‌میان بۆ کۆمارییه‌کان هه‌یه.
چارڵس هێرت له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز ده‌ڵێت له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌ی فۆوڵی، ده‌نگده‌ره پارێزه‌ره‌کانی کۆمارییه‌کان له به‌شداری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان دووربخاته‌وه، هه‌رچی کۆمارییه‌کانیشه ده‌یانه‌وێت له کۆنگرس‌دا به زۆرینه‌یی بمێننه‌وه.
ستێفن هێس له ئینستیتویتی بروکینگزه‌وه هۆشدار ده‌دات له دژی فڕوفێڵ و مه‌سه‌له گه‌نده‌ڵیه ئه‌خلاقیه‌کان وگوتویه‌ی له‌وانه‌یه ووروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه زۆر سوود به دیموکراته‌کان نه‌گه‌یه‌نێت چونکه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نها له یه‌ک پارت‌دا خۆی نابینێته‌وه به‌ڵکو هه‌ردوو لایه‌نی دیموکرات و کۆمارییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
کۆمارییه‌کانیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سوودییان له هه‌واڵه ئابورییه‌کان وه‌رگرت به‌وه‌ی بازاڕی سه‌هم و سه‌نه‌دی پیشه‌سازی" دا‌و جۆنس" بۆ یه‌که‌م جار توانی بگاته ئاستی سه‌روو 12 هه‌زار.
دیموکراته‌کانیش به مشتومڕکردن له‌سه‌ر بوجه‌ی حکومه‌ت و زیادبوونی بری ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی له ژێر حکومڕانی کۆمارییه‌کان‌دا گه‌یشتویه‌تی وه‌ڵامی کۆمارییه‌کانیان داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌هاش سوودییان له هه‌واڵه خراپه‌کانی عێراق و مه‌سه‌له گه‌نده‌ڵیه‌کان وه‌رگرتووه.