ده‌نگده‌ران له كۆماری دیموكراتی كۆنگۆی به‌شه‌ڕ وێرانبوو ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن له دووهه‌م گه‌ڕی یه‌كلایـیـكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكدا كه به‌مه‌به‌سـتی كۆتایـی پـێـهێنانی چه‌ند سـاڵه‌ی قه‌یران و كێشـه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌فریكایه.
كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن ده‌نگدان له كنشـاسای پایته‌خت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ڕێـكی به‌ڕێوه چووه، هه‌رچه‌نده باوبارانی به‌ر له سـپـێده كارێـكی وای كردبوو هاتووچۆ به
هه‌ندێ له شه‌قام و ڕێـگاوبانه‌كاندا زۆر سه‌ختبێت. له شـوێنه‌كانی تریش ده‌سه‌ڵاتداران له ڕاپـۆرته به‌رایـی‌یه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به كوژرانێـك كردووه له ناوچه‌ی ئیكواتیۆری باكور كه پـێـده‌چێت په‌یوه‌ندی به ده‌نـگدانه‌كه‌وه هه‌بووبێت.
پـێشـبڕكێـی هه‌ڵبژاردنیش له نێوان جۆزێف كابێلای سه‌رۆكی وڵات و ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوان ژێان پـێرر بمبادایه كه بۆ زیاتر له 40 سـاڵه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی فره لایه‌نه و هه‌ردوو كاندیدیش په‌یمانیان داوه هه‌ڵـبژاردنێـكی ئاشـتیـیانه بكه‌ن.
شـایانی باسه نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی ئاشـتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌رانسه‌ری كۆنگۆدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، وه 40 هه‌زار چاودێریش له پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شـداری ده‌كه‌ن.