ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش ده‌مێـكی كورت له فڕینی فڕۆكه‌یه‌كی نایجیری له ئابووجای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كه‌وته خوارێ و ئاگری تێـبه‌ربوو.
فڕۆكه‌كه زیاتر له 100 سه‌رنشـینی له‌سه‌ر بوو، وه یه‌كێـكیان سوڵتانی ویلایه‌تی سۆكۆتۆ و ڕێبه‌ری موسڵمانه‌كانی نایجیریا محه‌مه‌دۆ ماسیدۆ بوو و تیایدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پـێی ڕادیۆی حكومه‌تی نایجیریا له ده‌می ڕووداوه‌كه باوبارانێـكی به‌هێز هه‌بووه.
په‌یامنێران له شـوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن ته‌رمه‌كان له ناو داروپه‌ردوی فڕۆكه‌كه‌دا سـووتاون.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی میدیاكانی نایجیریا ده‌ڵێن چوار یان پـێنج كه‌س له سه‌رنشـینه‌كانی فڕۆكه‌كه ڕزگاریان بووه.
فڕۆكه‌كه هی كۆمپانیای هێڵی ئاسـمانی نایجیریا ADC بوو، وه به‌ره‌و ویلایه‌تی سۆكۆتۆ له باكوری وڵات ده‌فڕی.
سه‌رۆكی نایجیری ئۆلووسێجن ئۆباسانجۆ هاوسۆزی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كان ده‌ربڕی و داوای لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد.
شـایانی باسه نیوه‌ی دانیشـتـوانی نایجیریا كه 130 ملیۆن كه‌سن موسـڵمانن.