سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد
ده‌ڵێن ئه‌وان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ره‌وپـێشـچوونی وڵاته‌كه پـێویسـته.
ڕۆژی هه‌ینی پاش كۆبوونه‌وه‌یان له شـاری به‌غدا، هه‌ردوو به‌رپـرس ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شـیان ده‌ركرد.
ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراقی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ڕوونـكردۆته‌وه كه پـێویسـته چاره‌سه‌ر بكرێت به پـێی خشـته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌ڕێز مالكی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و مافه‌ی نیـیه خشـته‌ی كاتی بۆ حكومه‌تی عێراقی دابنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی كه له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه له شـاری باقوبه هه‌ڵـگیرسـاوه بۆته مایه‌ی كوژرانی 24 پـۆلیس و هاوڵاتیـیه‌كی سـڤیل و 18 یاخیبوو.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه سه‌ربازێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكی كوژراوه. به‌وه‌ش مانگی ده ده‌بێت به خوێناوی‌ترین مانگی ئه‌مسـاڵ بۆ له‌شـكری ئه‌مریكی كه تیایدا 97 كوژراوی لێـكه‌وتۆته‌وه.
له شـاری موسڵیش، كاربه‌ده‌سـتان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلیان دا پاش ئه‌وه‌ی یاخیبووان بڵاوكراوه‌یه‌كیان له‌و شـاره فڕێ‌دا و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژیان كردووه.
هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكا به پاڵپـشتی فڕۆكه به‌رده‌وامبوون له پـشـكنینیان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری بنكه‌ی میلیتانه‌كان له به‌غدا به دوای سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ونبوو. له‌شـكر ده‌ڵێت باوه‌ڕ ده‌كرێت ئه‌و سه‌ربازه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌جێـهێشــتووه و سه‌ردانی ماڵێـكی خزمی كردووه، له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه له‌و ماڵه ڕفێندرابێت.