هه‌رچه‌نده ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شـه‌ی سـه‌پاندنی سزاكانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانی به‌سه‌ردا لێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیانه‌ی كه له ئێرانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌ندازیارانی بواری ناوه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیان به خستنه گه‌ڕی دووهه‌مین تۆڕی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوج له ده‌زگایه‌كی پـیتاندنی یۆرانیۆمدا كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی خوێندكارانی ئێران له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا گاز كراوه‌ته سـیسـتمی دووهه‌می به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی و كاری كردووه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هێشـتا یۆرانیۆم نه‌كراوه‌ته ناو سـیسـتمه‌كه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجامبدرێت.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه تاران هه‌واڵی دامه‌زراندنی ئامێری نوێـیان بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم پـشتڕاست كرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه یۆرانیۆمی پـیتێنراو كه به ڕێـگای سه‌نته‌رفیوج به‌رهه‌م ده‌هێنرێت پـێی ده‌گوترێت كاسكه‌یدس (Cascades) ، وه به‌كارده‌هێنرێت له كارلێـكه‌ره ناوه‌كیـیه‌كان (Reactors) بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی و كاری سڤیلی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یۆڕانیۆم به ئاسـتێـكی زۆر به‌رز بـپـیتێنرێت و زاخاو بكرێت ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و كاته بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، تارانیش ده‌ڵێت ئامانجی له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكیـیه.