سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێت سه‌رۆكی پـێشـووی ئێرانی ئه‌كبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسـه‌نجانی و یاریده‌ده‌رانی به‌رپـرسـن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سـاڵی 1994 ی مه‌ڵبه‌ندی
كه‌لتوری جوله‌كه‌كان له شـاری بۆینس ئایرس، كه تیایدا 85 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 300 كه‌سیش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌لبێرتۆ نیسمانی گه‌وره داواكاری گشتی ئه‌رجه‌نتینی ده‌ڵێت لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشـتنه ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی باڵای ئێرانی هه‌ر له سـاڵی 1993 وه بڕیاری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندی جوله‌كانه‌یان داوه، وه داوایان له حزبوڵـڵای لوبنانی كردووه كه ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام ئێران و حزبوڵـڵا به‌رده‌وام نكۆڵـی له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سـتیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بۆینس ئارسدا هه‌بێت. تا ئێسـتا هیچ كه‌س و لایه‌نێـك به تومه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه كه به كوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه له مێژووی ئه‌رجه‌نتیندا داده‌نرێت حوكم نه‌دراوه.
شـایانی باسه داواكارانی گشتی ئه‌رجه‌نتینی حه‌وت لـێـپـرسـراوی پـێـشـووی ئێرانیان به په‌یوه‌ندیـیان به ته‌قینه‌وه‌كه تومه‌تبار كردووه، له‌وانه ڕه‌فسه‌نجانی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌لی فه‌لاحیان سه‌رۆكی ئیتلاعات و دوو فه‌رمانده‌ی سـوپای پاسداران و دوو دیبلۆماتیش، له‌گه‌ڵ عیماد فایز موغنیه كه به‌رپـرسێـكی ئاسایشی ئه‌و كاته‌ی حزبوڵـڵای لوبنان بوو.
ئێسـتا ده‌بێت دادوه‌ری فیدڕاڵی ئه‌رجه‌نتینی (ڕۆدۆلفۆ كانیكوبا كۆڕاڵ) بڕیار بدات ئایا ئه‌و فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و گومان لێـكراوانه ده‌رده‌كات یان نا.