له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت 5 له سه‌ربازه‌كانی له پارێـزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته كوژراون، به‌وه‌ش زیانه گیانیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی ئه‌م
مانگه‌دا ده‌بێت به 96 كوژراو.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی یه‌كی سـاڵی 2005 كه تیایدا 107 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران، ئه‌مه زۆرترین زیانی گیانی له‌شـكری ئه‌مریكی داده‌نرێت كه له ماوه‌ی مانگێـكدا له عێراق لـێـی بكه‌وێت.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی له به‌غدا گوتی زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كانی ئێسـتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێرشـانه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌یكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شـاری ڕومادی له پارێزگای ئه‌نبار بۆ ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عێراقی.
گوته‌بێژ ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵـدوێـڵ گوتیشی له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ته‌واو بووه كه‌مێـك توندوتیژی به گشتی كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام گوتیشی جارێ زووه تا بڵێن ئیتر دۆخه‌كه به‌و ئاڕاسـته‌یه ده‌ڕوات.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند له باقوبه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌لایه‌نی كه‌م 5 پـۆلیسـیان كوشـتووه و 10 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه.