ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراقی ده‌ڵێت پێویسته هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له ماوه‌ی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوودا كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ئاسایشی ووڵات بگرنه ده‌ست.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له تیشك خستنه سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له عێراقدان، به‌ڵام گوتیشی داوای ناردنی سه‌ربازی زیاتر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به پێویستی بزانن.
له هه‌مان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیل زاد گوتی ڕێبه‌رانی عێراقی ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو كۆتایی ساڵ خشته‌یه‌كی كاتی دابنێن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌کی‌یه‌كانی ئاسایش و ئابوری.
هه‌ردوو كاربه‌ده‌ست ڕه‌خنه‌یان له هه‌ردوو ووڵاتی دراوسێی ئێران و سوریا گرت كه‌وا پشتگیری یاخیبوان ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی دیكه له میانه‌ی پێكدادانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عێراق گیانیان له ده‌ستداوه. به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له عێراق گه‌یشتۆته 89 كه‌س.