سه‌رۆک بوش به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکی پیرۆزبایی ناردووه و له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت: به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایی له موسوڵمانانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌که‌م.
ئیسلام ئاینێکی مه‌زنه که سنوره‌کانی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادی به‌زاندووه و هیوا و ئاسوده‌یی به زۆر که‌س به‌خشیوه. له مانگی ڕه‌مه‌زان‌دا موسوڵمانه‌کان به ڕۆژوو ده‌بن تا بیرکردنه‌وه‌یان سه‌نگی بخاته سه‌ر بڕوای ئاینی و ئاڕاسته‌کردنی سۆزیان بۆ کاری خێرخوایانه.
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مانای کۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌یه به شکاندنی ڕۆژوو. له میانه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه‌دا، موسوڵمانه‌کان سوپاسگوزاری یه‌زدان ده‌که‌ن بۆ ڕێنوماییه‌کانی و پیرۆزبایی خۆشیان به گردبوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌س و کار و دۆستانیان‌دا ده‌که‌ن. پێکه‌وه خواردنی باوی خۆیان ده‌خۆن و هاوسۆزی خۆیان نیشانی ئه‌وانه ده‌ده‌ن که پێویستیانه.
ئه‌مه‌ریکا به‌هێزتر بووه به به‌شدارییه بێشوماره‌کانی هاووڵاتیانی موسوڵمان، وه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی موسوڵماندا له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا به به‌ها وه‌رده‌گرین.
بۆ خه‌ڵکانی سه‌ر به هه‌موو ئاینه‌کانی تر، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بوارێکه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌ی تیایدا هاوبه‌شین و هه‌روه‌ها ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی که هه‌موو باوه‌ڕه ئاینی‌یه‌کان ده‌به‌ستێته‌وه به‌و داوایه‌ی یه‌زدان که پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له په‌یامه‌که‌یدا هێنابوونی.
لۆرای هاوسه‌رم و خۆشم جوانترین هیواتان بۆ ده‌خوازین که جه‌ژنێکی خۆشتان هه‌بێت و هه‌روه‌هاش ته‌ندروستی‌یه‌کی باش و دڵشادی و سه‌رکه‌وتنیش له ساڵانی تردا.
جه‌ژنتان پیرۆز
جۆرج ده‌بلیو بوش