له كۆنفـرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له واشـنتۆن دی سی سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش باسی ڕێز و هیوای خۆی بۆ گه‌لی ئێران كرد:
" ئێمه ڕێـز له مێژوویان ده‌نێـین، ئێمه ڕێز له دابونه‌ریته‌كانیان ده‌گرین، ئێمه ڕێزی ئه‌وه ده‌گرین خه‌ڵـكی ده‌بێت به ئازادی دینداری بكه‌ن. ئێمه هیوادارین خه‌ڵـكی بتوانن ڕای خۆیان به ئاشـكرایی ده‌ربـبڕن."
دواترین ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌باری ئازادی ئاین له سه‌رانسه‌ری جیهان نیشـان ده‌دات هیوای سه‌رۆك بوش كه ده‌بێت گه‌لی ئێران بتوانن به ئازادی دینی خۆیان به‌كاربهێنن دانی پـێـنه‌هێـنراوه. به‌پـێـی ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له یه‌ك سـاڵی ڕابوردوو له ئێران" ڕێزگرتن له ئازادی دین یه‌كجار زۆر خراپتری لـێـهاتووه به‌تایبه‌تیش بۆ به‌هایی‌یه‌كان و سـۆفیـیه موسـڵمانه‌كان، زه‌رده‌شـتیـیه‌كان، مه‌سیحیـیه‌كان و كۆمه‌ڵـگای بچـوكی جوله‌كانیش له لایه‌ن حكومه‌ت هه‌راسـان كرابوون."
به‌هایی‌یه‌كان گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵـگای ئاینی ناموسـڵمان له ئێرانن زیاتر له 300 هه‌زار په‌یڕه‌ویان هه‌یه. به‌هایی‌یه‌كان كه له لایه‌ن حكومه‌ت كۆمه‌ڵـێـكی هه‌ڵـخه‌ڵه‌تاو ناو ده‌هێنرێن له مافی ئازادی دین و په‌یڕه‌ویـكردنی دینی خۆیان بێـبه‌شـن ئه‌وان له شـوێنی كار له په‌روه‌رده و خوێـندنـدا فه‌رق و جیاوازیـیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كاری حكومه‌تی و پـۆسـتی له‌شـكریشـدا به‌ربه‌ندكراون.
له‌وه‌ته‌ی شـۆڕشی ئیسلامی 1979، حكومه‌ت ده‌سـتی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له موڵـك و ماڵی تاكی و كارداری به‌هایی‌یه‌كاندا گرتووه. مانگی سـێی ڕابوردوو له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌ست به ده‌سـتگیركران و زیندانیكرانی به‌هایی‌یه‌كان به ژماره‌یه‌كی زۆر كرا.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سـۆفیـیه موسـڵمانه‌كانی ئێران به‌پـێی ته‌خمینی نا ڕه‌سـمی نێوان دوو تا پـێنج ملیۆن كه‌سن كه هه‌روادێ و زیاتر له لایه‌ن حكومه‌ت ده‌چه‌وسـێـنرێنه‌وه. ڕێبه‌ره ناوداره‌كانیان به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌كانی زانیاری و ئاسایش هه‌راسان و ته‌نگاو ده‌كرێن" هه‌روه‌ها حكومه‌ت سـنووری بۆ كۆمه‌ڵانی سـۆفی و په‌رسـتگه‌كانیان دیار كردووه."
له مانگی دووی سـاڵی 2006 ، هێزه‌كانی ئاسایش له شـاری قوم شـوێنێـكی ئاینی سـۆفیـیه‌كانیان وێران كرد پاش ئه‌وه‌ی گازی فرمێسك ڕێژ و ته‌قه‌مه‌نیـیان له دژی پـیاوان و ژنان و منداڵان كه له ناو باڵه‌خانه‌كه‌دابوون به‌كارهێنا، له دوای ئه‌و هێرشـانه 500 كه‌س له نه‌خۆشـخانه كه‌وتن، پـتر له یه‌ك هه‌زار كه‌س ده‌سـتگیركران. زۆرتر له یه‌ك سه‌د كه‌سیش زیندانی كران و به‌پـێی ڕاپۆرتان ئه‌شـكه‌نجه‌دران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له دینیان بكێشـنه‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت "حكومه‌تی ئه‌مریكا ناڕازیبوونی له حكومه‌تی ئێران به ڕوونی ئاشـكرا ده‌كات كه ئاوا كه‌مایه‌تیـیه‌كان ده‌چه‌وسـێنێـته‌وه و به‌دڕه‌فتاریـیان له‌گه‌ڵ ده‌كات." جان هانفۆرد باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ ئازادی ئاین ڕاپـۆرته‌كه‌ی پـێـشـكه‌ش كرد به پـیاوان، ژنان و منداڵانی ئازا و به‌جه‌رگ كه بۆ خاتری ئاینیان ئێش و ئازار ده‌بینن.
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.