به هۆی هێرشه به بۆمبه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون، هاوكات 15 پـۆلیسی نوێش له شـاری باقوبه كوژراون.
له به‌غدا و له‌و كاته‌ی به‌غایـی‌یه‌كان خۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاماده ده‌كرد و خه‌ریكی كڕینی پـێداویسـتیـیه‌كانی جه‌ژن بوون، چه‌ند بۆمبێـك له بازاڕه‌كانی ئه‌و شـاره‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون.
له باقوبه‌ش 15 پـۆلیسی نوێ كوژراون كاتێـك كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیان دانابوون.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند 5 كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی له شه‌ڕه‌كانی عێراقدا كوژراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی زیانی گیانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گه‌یشته 83 كه‌س، كه ئه‌مه زۆرترین زیانی گیانیـیه له ماوه‌ی مانگێـكدا له له‌شـكری ئه‌مریكی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا بكه‌وێت.
له ئه‌مریكاش، دیبلۆماتێـكی باڵای ئه‌مریكی له تێـبیـنی‌یه‌كانی خۆی پاشـگه‌ز بووه‌وه كه له چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی باسی لێوه كردبوو.
شـایانی باسه ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌لبرتۆ فێرناندێز (به‌ڕێوه‌به‌ری دیبلۆماسـیـیه‌تی گشتی له نووسـینگه‌ی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا) له چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره گوتبووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وجی و خۆبه‌زلزانی له عێراقدا پـیشـان داوه.
فێرناندێز له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵـێت ئه‌و هه‌ڵـه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له شێوازی ده‌ربڕینه‌كه‌ی، وه گوتیشی تێـبیـنی‌یه‌كانی كه له‌سه‌ر ئه‌لجه‌زیره بڵاوكراوه‌ته‌وه نه بیروبۆچوونی خۆیه‌تی و نه‌هی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری هه‌ندێ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكیـیه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش كاتێـكی دیاریـكراو بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیـیه تیره‌یی‌یه‌كان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی گه‌وره بـبینێت له سه‌قامگیكردنی ئاسایش، به‌ڵام كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه ڕاست نیـیه.