به هۆی هێرشه به بۆمبه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون، هاوكات 15 پـۆلیسی نوێش له شـاری باقوبه كوژراون.
له به‌غدا و له‌و كاته‌ی به‌غایـی‌یه‌كان خۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاماده ده‌كرد و خه‌ریكی كڕینی پـێداویسـتیـیه‌كانی جه‌ژن بوون، چه‌ند بۆمبێـك له بازاڕه‌كانی ئه‌و شـاره‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون.
له باقوبه‌ش 15 پـۆلیسی نوێ كوژراون و 25 ی دیكه‌ش بریندار بوون كاتێـك كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیان دانابوون.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند 3 كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی له شه‌ڕه‌كانی عێراقدا كوژراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی زیانی گیانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گه‌یشته 81 كه‌س، كه ئه‌مه زۆرترین زیانی گیانیـیه له ماوه‌ی مانگێـكدا له له‌شـكری ئه‌مریكی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا بكه‌وێت.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، میر فلیپـی به‌ریتانیا (هاوسه‌ری پاشا ئیلیزابێث) سه‌ردانێـكی ناكاوی هێزه‌كانی به‌ریتانیای له عێراق كرد.
له ئه‌مریكاش، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری هه‌ندێ كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش كاتێـكی دیاریـكراو بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیـیه تیره‌یی‌یه‌كان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی گه‌وره بـبینێت له سه‌قامگیكردنی ئاسایش. كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه ڕاست نیـیه، به‌ڵام ده‌سـتنیشـانی نه‌كردووه ناڕاسـتیـیه‌كه‌ی له چیدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی له‌شـكری و ڕاوێژكاره‌كانی پـیاداچوونه‌وه‌ی به سـتراتیژیـیه‌ته‌كه‌ی له عێراقدا كردووه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕه‌نگه گۆڕانكاری له تاكتیـكه‌كاندا بكرێت به‌ڵام ئامانجه‌كانمان هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ڕۆژی شه‌ممه چاوپـێـكه‌وتـنێـكی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا( ئه‌لبرتۆ فێرناندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری دیبلۆماسـیـیه‌تی گشتی له نووسـینگه‌ی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك) بڵاوكرده‌وه، تیایدا ئه‌لبرتۆ ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وجی و خۆبه‌زلزانی له عێراقدا پـیشـان داوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (شـان مه‌كـكۆرمه‌ك) گوتی ئه‌و قسـانه‌ی ئه‌لجه‌زیره بڵاویـكردۆته‌وه كه گوایه له چاوپـێـكه‌وتنه‌كه گوتراوه دوورن له ڕاسـتـیـیه‌وه.