كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گومانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیــیانه‌ی كه ده‌ڵێن ڕێبه‌ری كۆریای باكور كیم جۆنگ ئـڵ
به‌ڵـێـنی داوه به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی ناوه‌كی ئه‌نجام نه‌دات.
خانم ڕایس ئه‌م لێـدوانه‌ی بۆ په‌یامنێران دا له كاتی گه‌شـته‌كه‌ی به‌ره‌و مۆسـكۆ، كه له‌وێ ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ڕوسی كۆبووه‌وه.
شـایانی باسه ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵـێن له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م دوایـیانه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی چینی بۆ بیۆنگیانگ، ڕێبه‌ری كۆریای باكور ئه‌م به‌ڵـێنه‌ی داوه. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێن له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی 9 ی مانگی ده داوای لـێبوردنی كردووه.
به‌ڵام خانم ڕایس ده‌ڵـێت كه ڕۆژی هه‌ینی له په‌كین چاوی به كاربه‌ده‌سـتانی چینی كه‌وتووه، هیچ باسی به‌ڵـێنی له‌و جۆره‌یان نه‌كردووه كه كیم جۆنگ ئـڵ دابێـتی.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێرگی لاڤرۆڤ داوای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور كرد كه نه‌رمی پـیشـان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیـیه‌كانیان. له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كوه‌یت لاڤرۆڤ گوتی پـێویسـته هه‌ردوو وڵات كێشـه دارایی‌یه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا یارمه‌تی بده‌ن له ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژه شه‌ش لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به كێشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور.
له په‌كینیش خانم ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین لی ژاوشـینگ داوایان له كۆریای باكور كرد بۆ وتووێـژكردنه‌كان بگه‌ڕێته‌وه كه ئێسـتا وه‌سـتاوه.
شـایانی باسه زیاتر له سـاڵـێـكه بیۆنگیانگ له وتووێـژه‌كان كشـاوه‌ته‌وه.