ئاژانسی ئاواره و په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) نیـگه‌رانی
خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر تێـكچوونی ڕه‌وشی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژی له عێراق بێ ماڵ‌وحاڵ بوون و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێـهێشـتووه.
گوته‌بێژێـكی كۆمسـیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ڕۆن ڕێدمۆند ده‌ڵێت له سـاڵی 2003 وه و له دوای ده‌ستـپـێـكردنی شه‌ڕی عێراق نزیكه‌ی 754 هه‌زار عێراقی له ناو وڵاته‌كه‌یان ئاواره بوون، وه ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش داوای په‌نابه‌ریـیان له وڵاتانی دراوسێ كردووه.
ڕێدمۆند ده‌شـڵێت ئاژانسه‌كه‌یان زۆر نیـگه‌رانن له به‌رامبه‌ر خێرایی تێـكچوونی ڕه‌وش له عێراقدا و ئه‌و شـه‌پـۆلی كۆچـكردنه‌ی ده‌سـتیـپـێـكردووه.
ڕۆن ڕێدمۆند هه‌روه‌ها گوتیشی نیـگه‌رانه له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی هه‌زاره‌ها ئاواره‌ی فه‌له‌سـتینی كه له عێراقدا ده‌ژین، وه داوای له وڵاتانی دراوسـێـی عێراق كرد سـنووره‌كانیان بۆ ئه‌و فه‌له‌سـتیـنیـیانه بكه‌نه‌وه.
شـایانی باسه شه‌وی پـێـنجشه‌ممه 4 فه‌له‌سـتینی كوژران به‌هۆی كه‌وتنی گوڵـله هاوه‌نێـك به گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌له‌دیات له شـاری به‌غدا كه زۆربه‌ی دانیشـووانه‌كه‌ی فه‌له‌سـتینین.