وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشـته چین، وه له‌وێ
له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی ئه‌و وڵاته‌دا هانی كۆریای باكوریان دا كه بۆ دانوسـتاندنه‌كانی داماڵـینی چه‌كی ناوه‌كی بـگه‌ڕێته‌وه.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له په‌كین لیوس ڕامیرێز ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستبه‌جێ پاش گه‌یشـتنی بۆ په‌كین له‌گه‌ڵ لی ژاوشینگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیندا كۆبووه و گوتویه‌تی قسـه‌یان له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ ڕێـگه‌گرتن له گه‌یاندنی مه‌تریاڵه‌كانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ كۆریای باكور.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌روه‌ها گفتوگۆمان له‌سه‌ر گرنگی مانه‌وه‌ی بژاره‌ی دانوسـتاندن كردووه به كراوه‌یی له ڕێـگه‌ی وتووێـژی شه‌ش لایه‌نه چونكه سه‌رۆك هوو جینتاو و سه‌رۆك بوش وابه‌سـته‌ی چاره‌سه‌ری دیبلۆماسـیانه‌ی ئه‌م كێـشـه‌یه‌ن.
لی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش ده‌ڵێت كۆریای باكور و وڵاتانی تریش پـێویسـته سه‌نگی پـخه‌نه سه‌ر چاره‌سه‌ریـیه‌كی ئاشـتیـیانه‌ی قه‌یرانه‌كه كه له ئاكامی تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووی بیۆنگیانگ هاته كایه.
په‌كین پـشـتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی UN كردووه، به‌ڵام شـاره‌زا و پـسـپـۆر ده‌ڵێن دژی فشـارخستنێـكی زۆره بۆ سه‌ر بیۆنگیانگ چونكه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه حكومه‌تی كۆریای باكور بڕوخێت.
ئه‌مریكا هه‌وڵی جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی بڕیاره‌كه ده‌دات به‌ڵام خانم ڕایس پـێـشـتر له كۆریای باشـور گوتویه‌تی نایه‌وێت بیسه‌پـێـنێـته سه‌ر حكومه‌ته‌كان چی پـێویسـته بیكه‌ن.