پـێـده‌چێت حكومه‌تی ژاپـۆن ناكۆك بن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ ڕۆڵێـكی یاسـایی بـبینن له پـشـكنینی كه‌شـتیـیه‌كانی كۆریای باكور له ده‌ریا نێونه‌ته‌وه‌یـی‌یه‌كاندا.
ئاژانسی به‌رگری ژاپـۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن بۆچوونی جودایان هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێـكردنی بڕیاری سـزادانی كۆریای باكور كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌ركرابوو.
شـایانی باسه ئه‌و بڕیاره داوا له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه هه‌ستن به پـشـكنینی ئه‌و بارانه‌ی كه ده‌چێت بۆ كۆریای باكور و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له كۆریای باكوره‌وه دێت، به مه‌به‌ستی ڕێـگه‌گرتن له چوونی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی خۆشـگوزاری بۆ كۆریای باكور.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی به‌رگری ژاپـۆن ژه‌نه‌ڕاڵ فوومیۆ كه‌یووما ده‌ڵێت به‌پـێـی یاسای ژاپـۆنی هێزه‌كانی ژاپـۆن ناتوانن یارمه‌تی سه‌پاندنی پـشـكنینی كه‌شـتیـیه‌كانی كۆریای باكور بده‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن بۆچوونێـكی جیوازیان هه‌یه، وه ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆریای باكور ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه‌واته ناتوانێت به‌ره‌نگاری جێبه‌جێـكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بـبێته‌وه.