سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌كان له نێوان هه‌ردوو گه‌لی ئه‌مریكا و ئێران‌دا زیاد بكات. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م پـێـباشه كه خه‌ڵك له به‌شه‌كانی تری جیهانه‌وه بێن و ئه‌مریكا وه‌ك خۆی بـبینن."
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له سـاڵی 1980 وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماتیـكیـیان نه‌ماوه. ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی مه‌لاكانی ئێران‌دا بڕی پاش ئه‌وه‌ی خوێندكارانی ئێرانی كه پـشـتیوانیـیان له، ئایه‌توڵا ڕوحوڵا خومه‌ینی، ڕێبه‌ری ئێران ده‌كرد، په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان دا و په‌نجا و دوو ئه‌مریكیـیان به بارمته گرت بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵـێـك.
له ئه‌مڕۆشدا، هه‌وڵی ئێران بۆ دروسـتـكردنی چه‌كی ناوه‌كی، پـشـتیوانیـیه‌كانی تێرۆریزم له لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌روه‌هاش تۆماره خراپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا، مایه‌ی نیگه‌رانی سه‌ره‌كین بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆر له وڵاتانی تریش. به‌ڵام سه‌رۆك بوش و كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووریـیه‌كی ته‌واویان نیشـانداوه له نێوان ڕژێمه ئیسـلامیـیه‌كه‌ی ئێران و گه‌لی ئێران‌دا. وه پـشـتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ڕێـگه‌ی جۆراوجۆره‌وه بگه‌نه وڵاتیـیانی ئاسایی ئێران.
نێـكۆڵاس بێرنس یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سـیاسی ده‌ڵێت یه‌كێـك له‌و ڕێـگایانه زیادكردنی په‌یوه‌ندیـیه كه‌لتوریـیه‌كانه.
نێـكۆڵاس بێرنس ده‌ڵێت " ئێمه ئێسـتا پلانی ئاڵوگۆڕی وه‌رزشـیـمان هه‌یه، ئاڵوگۆڕی ته‌ندروسـتی، ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی، ئاڵوگۆڕی نێوان خه‌ڵـك و خه‌ڵـك له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. ئینجا ده‌توانین ژماره‌ی زیاتری ئێرانیـیه‌كان بـهێنین بۆ ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها به‌و هیوایه‌ش كه ئاڵوگۆڕێـكی وامان هه‌بێت له مه‌ودای درێژخایه‌ندا یارمه‌تیده‌رمان بێت، له ئاسۆدا په‌یوه‌ندیـیه‌كی زیاتری ئاسایـیمان هه‌بێت، وه دیالۆگێـكی زیاتری ئاسایی به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدان."
به‌ڕێز بێرنس ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌خشـكردنی ته‌له‌فیزیۆنی و ڕادیۆیی خۆی بۆ ئێران فراوانتر ده‌كات.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سـیاسی ده‌ڵێت " ده‌بێت بوارێـك بۆ بیروڕای جیاواز هه‌بێت له ئێران‌دا به بێ وتووێـژی سـیاسی هه‌بێت."
نێـكۆڵاس بێرنس یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت " هه‌روه‌ها وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانیـیه‌كی بنـچینه‌یی ئه‌و ڕێـكخراوه ناحكومیـیانه‌ی ئێران ده‌كات كه خواسـتیاری بینینی دیموكراسـین وه‌ك ئاینده‌ی ئێران." به‌ڕێز بیرنس ده‌ڵێت " وه‌ك چۆن سه‌رۆك بوش و خانم ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاشـكرایی قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، ئێمه پـشـتیوانی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین له‌و خه‌باته چه‌ندان ساڵه‌یه‌یاندا بۆ به‌ره‌و پـێشـبردنی دیموكراسی و ئازادی و هه‌روه‌هاش مافه بنچینه‌یـیه‌كانی هه‌موو وڵاتیـیانی ئێرانی."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.